به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له هاوار نیوز، به پێی زانیارییه‌کانی کوردی سووریا، فه‌ڕه‌نسا به مه‌به‌ستی پشتیوانی کردن له سوپای دیموکڕاتیکی سووریا و هێزه‌کانی به‌رگری گه‌ل ده‌یه‌وێت له باکووری ڕه‌قه بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ساز بکات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سوپای فه‌ڕه‌نسا له ناوچه‌ی ۱۷ له به‌نات تاکوو باکووری کارگه‌ری شه‌کری ڕه‌قه دروست کردنی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ده‌ست پێ کردووه. ئه‌م بنکه سه‌ربازییه له شوێنێک ساز ده‌کرێت که بنکه‌یه‌کی ئه‌مریکایشی تێدا دروست بووه.
شایانی باسه که فه‌ڕه‌نسا له سه‌ره‌تای شه‌ڕی ناوخۆیی سووریاوه یه‌کێک بووه له‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی کوردی سووریای کردووه و تاکوو ئێسته یارمه‌تی زۆری داون. ئه‌م هاوکارییه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ کوردی سووریا بووه‌ته هۆی ناڕه‌زایه‌تی زۆری تورکیا.
Your Comment